لهنوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبناندا لهبارهی ژمارەی کوژراوانی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروتی پایتهخدا هاتووه، 31 کەس كوژراون کە سیانیان منداڵ و حەوتیان ژنن.
ئاوێنه: لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستی لوبنان لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی ڕابردوی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ژمارەی قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان بۆ 31 کەس بەرز بوەوە کە سێیان منداڵ و حەوتیان ژنن".
وەزیری تەندروستی لوبنان جەختی لەوەشکردەوە کە ناسنامەی ژمارەیەک لەکوژراوان تا ئێستا نازانرێت و زیاتر لەدوو هەزار کەسیش بە هۆی تەقینەوەکانی ئەم دوایانە نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.
فیراس ئەبیەز وتیشی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، بە تەواوی تاوانی جەنگن.
ئهوهشی وت، بەگشتی بەهۆی تەقینەوەکانی ئەم چەند ڕۆژەو هەروەها هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی ڕابردو 70 کەس کوژراون.
دوێنێ ههینی سوپای ئیسرائیل دو باڵهخانهی لهبهشی باشوری بهیروت بهئامانج گرت كه بههۆیهوه چهند سهركردهیهكی باڵای سهربازیی حیزبوڵای لوبنانو ژمارهیهك چهكداری دیكه كوژران.