پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسێک
  2024-09-20       413       

پۆلیسی تورکیا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسی ژننیوز، ڕابیعە ئونڤەر و دەستیان بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیدا گرت.

ئاوێنه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کشلای گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ، پۆلیسی تورکیا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسی ژننیوز، ڕابیعە ئونڤەر.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەلایەن داواکاری گشتی جۆلەمێرگەوە بڕیاری پشکنینی ماڵی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسی ژننیوز، ڕابیعە ئونڤەر دەرکراوە، هەروەها بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانی دراوە، بەڵام پۆلیس هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵەکەی و چەند کاتژمێرێک ماڵەکەیان پشکنیوە بەڵام هیچ شتێکیان نەبردووە.

هۆکاری ئەم مامەڵەیەی پۆلیس لە دژی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسی ژننیوز، ڕابیعە ئونڤەر، ئامادەکردنی بابەتێکی بنکۆڵکاری ڕۆژنامەوانییە، بە ناونیشانی “لە جۆلەمێرگ شەڕی تایبەت”، لەبارەی تاوانی چەتەکان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×