ئیسرائیل باشووری لوبنانی بۆردومانکرد
  2024-09-20       123       

سوپای ئیسرائیل باشوری لوبنانی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی بۆردومانەکەشدا سەرکردەیەکی حزبوڵا کوژرا.

ئاوێنه‌: میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە: مووشەکێک لەلایەن فڕۆکەیەکی ئیسرائیلییەوە ئاراستەی چەند باڵەخانەیەکی ناوچەی قائیمی باشووری بەیرووت کراوە، هەروەها ئەو ناوچەیە شوێنێکی جەنجاڵ بووە و باڵەخانەی نیشتەجێبوون و دوکانی تێدا بووە.

بەرگریی شارستانی لوبنان رایگەیاند:  بەهۆی هێرشەکە دوو باڵەخانە رووخاون، لە ئەنجامی هێرشەکەدا 17 کەس بریندار بوون.

ئیسرائیل رایگەیاند: هێرشەکەی ئیسرائیل لە کاتی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی حزبوڵا ئەنجام دراوە و 5 کەسیش کورژاون، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی دیاری حزبەکەیە و ناوی ئیبراهیم عەقیلە سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی حزبوڵا بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×