مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا بیسەلمێنێت دوژمنی ئێران نییە ئەوا ئامادەین گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ ئەنجام بدەین، دەشڵێت، ئێمە دوژمنایەتی ئەمریكا ناكەین و پێویستە بووەستن لە دوژمنایەتیكردنمان، چونکە ئێمەش برای ئەوانین.
ئاوێنه: مەسعود پزیشکیان سەرۆکى ئێران لەبارەى پەیوەندى وڵاتەکەى لەگەڵ ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.
مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا بیسەلمێنێت دوژمنی ئێران نییە ئەوا ئامادەین گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ ئەنجام بدەین.
دەشڵێت، ئێمە دوژمنایەتی ئەمریكا ناكەین و پێویستە بووەستن لە دوژمنایەتیكردنمان، چونکە ئێمەش برای ئەوانین.
وتیشى، هەوڵ دەدەین پەیوەندیمان لەگەڵ سعودیە، میسر و ئوردن و هەموو وڵاتانی ئیسلامی پتەوتر بکەین.