رونكردنەوەی سالار عەزیز لەبارەی وێنەیەكی خۆی و فەرەیدون عەبدولقادر لەگەڵ پشتیوان سادق
  2024-09-10       1909       

سالار عەزیز، رونكردنەوە لەبارەی وێنەیەكی خۆی و فەرەیدون عەبدولقادر كە دو سەركردەی پێشوی یەكێتین، لەگەڵ پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەدات و دەڵێت، وێنەكە وێنەیەكی كۆن و دۆستانەیەو پەیوەندی بە هەڵوێستی سیاسی ئەم چەند رۆژەوە نییە.

ئاوێنە: سکرتێری تایبەتی سالار عەزیز، ئەمڕۆ سێشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، چەند رۆژێکە هەندێ پەیجی سۆشیال میدیا لە چوارچێوەی "هەڵمەتێکی چەواشەکارانە"دا وێنەیەکی سالار عەزیز و فەرەیدون عەبدولقادر لەگەڵ پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف بڵاودەکەنەوەو "هەواڵی ساختە و درۆی لەسەر هەڵدەچنن."

وتوشیەتی، ئێمە وەکو سکرتێری تایبەتی سالار عەزیز رایدەگەیەنین کە "ئەو وێنەیە هی ئێستا نییەو کۆنە، هەروەها ئەوە وێنەیەکی دۆستانەیەو هیچ پەیوەندی بە هەڵوێستی سیاسی ئەم چەند رۆژەوە نییە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×