واده‌ى كۆتاییهاتنى گه‌رما ئاشكرا ده‌كرێت
  2024-09-10       540       


ده‌سته‌ى کەشناسی عێراق پێشبینیدەکات لەڕۆژی پێنجشەممەوە کۆتایی بەگەرما بێت‌و پلەکانی گەرما نزم ببنەوە.

ئاوێنه‌: ده‌سته‌ى ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت لەڕۆژی پێنجشەممەوە کە دەکاتە 12ی ئەم مانگە، پلەکانی گەرما لەپارێزگاکانی ناوەڕاست‌و باشورو ھەرێمی کوردستان داببەزن‌و کۆتایی بەگەرمای ھاوین بێت.

بەگوێره‌ى دەستەی کەشناسی عێراق، نزمبونەوەی پلەکانی گەرما لەعێراق لەکاتێکدایە کە ئەم دوو ڕۆژە پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێننەوە.

هاوكات، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشوهەوا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، لەئەمڕۆوە تا ڕۆژی پێنجشەممە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەی (2 بۆ 3) پەلی سیلیزی بەرزدەبنەوەو لەكۆتایی هەفتەشەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن‌و جارێكی دیكە بەرزبونەوە بەخۆیانەوە نابیننەوە، وەرزی دابارینی بارانیش دەركەتوەو ئەگەری هەیە ئەم مانگە دەستپێكی دابارین بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×