عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، داهاتی مانگانه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه 405 ملیار دیناره و ده‌شڵێت، "به‌شێك له‌م ده‌ستهاته بۆ تێچوی به‌رهه‌مهێنانه‌و ده‌درێته كۆمپانیاكان، ئه‌ی ئه‌ویتری چی لێدێت؟".
عومه‌ر گوڵپی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وت به ته‌نكه‌ر بڵاویكرده‌وه، "به پێی لێدوانی فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وت، پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌ته‌كه‌یان ڕۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشن، گریمان به‌رمیلێك ته‌نها 30 دۆلاریان بۆ ده‌كات له كاتێكدا له بازاڕه جیهانییه‌كان نه‌وت به 80 دۆلاره، ئه‌وه داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی به ته‌نكه‌ر و به‌شێكیشی به پاڵاوگه ده‌فرۆشرێت له ڕۆژێكدا نۆ ملیۆن دۆلاره، له مانگێكیشدا ده‌كاته 270 ملیۆن دۆلار، واته داهاتی مانگانه‌ی فرۆشتنی نه‌وت 405 ملیار دیناره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌مو ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین كه به‌شێك له‌م ده‌ستهاته بۆ تێچوی به‌رهه‌مهێنانه‌و ده‌درێته كۆمپانیاكان، ئه‌ی ئه‌ویتری چی لێدێت؟ چه‌ندی ده‌بێته داهات؟".
ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و خه‌زێنه‌ی گشتی پشكی له‌و نه‌وت فرۆشتنه هه‌یه بۆچی زانیارییه‌كان له خه‌ڵك دەشاردرێنه‌وه؟ بۆچی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت به خه‌ڵكی كوردستان ناڵێت ئه‌م داهاته چی لێدێت و بۆ كوێ ده‌چێت؟".