یاداشتنامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی داکۆکیکاران
  2024-08-27       205       

ئێمە وەک ژمارەیەک داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و ژنان بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە دۆخی ژنان و منداڵان لە عێراق و هەرێمی کوردستان. لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لەهەر کات زیاتر هەوڵی جدی دراوە بۆ پاشکەشەی ماف و ئازادییەکانی خەڵكی کورستان و عێراق، بەتایبەتی سەبارەت بەپرسەکانی ژنان.
ئێمە شاهیدی چەندین پێشێلکارین بەرامبەربە ژنان. چەندین گروپ ولایەنی ئاراستەکراو پەلاماری ژنان ودەستکەوتەکانیان دەدەن، ژنان لاواز نیشاندەدەن وکار لەسەر دیارنەمانی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا دەکەن . لە ئێستادا دیارترینیان پڕۆژە پێشنیازێکە کە لە ڕۆژی ٤ی ئاب ساڵی ٢٠٢٤ دا له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا. ئەم پێشنیازە دەیەویت یاسایی باری کەسێتی هەمواربکات و لە جیگایدا یاسایی مەزهەبی بهێنێتە ناو ژیانی هاوڵاتیانه‌وه‌. ئەمە لە کاتێکدا کە ئەم یاسایە ٦٣ ساڵە لە عێراق کاری پێدەکریت. ئه‌م پێشنیازه‌ ڕەوایەتی دەدات بە هاوسەرگیری کچی منداڵ لە تەمەنی ٩ ساڵییەوە بەپێی مەزهەبی شیعە و یاسای جەعفەری ھەروەھا مەزهەب دەکاتە تاکە سەرچاوە بۆ هاوسەرگیری، جیابوونەوە و حەقی به‌خێوكردنی منداڵ. ئێمە پێمانوایە ئەمە هەوڵێکی ترسناکە بۆ بەیاساییکردنی هاوسەرگیری منداڵان. ھەرچەندە دەیان ساڵە کۆمەڵگه‌ی عێراق ڕوو لە گەشەکردن و شارستانیەت بووه‌ و ئەم نەریتە کۆنەخوازەی تێپەڕاندووە بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق دەیانه‌وێت ئەم نەریتە قێزەونە بسەپێنن و جارێکی دیکە کۆمەڵگه‌ی پێ سەرکوت بکه‌ن و منداڵان و ژنان ڕووبەڕووی كۆیله‌تی و سوکایەتی بکه‌نەوە. ئەمە لە کاتێکدا کە لەساڵێ ١٩٥٩ ەوە
دادگاکان دەسەڵاتی جێبەجێکاری یاسای باری کەسێتی بوون و تەمەنی هاوسەرگیری کچان ١٨ ساڵ بووە، ئەمەش ڕێگەخۆشکەر بووه‌ بۆ‌ خوێندن و زانست و گەشەپێدان.
بەڕیزان:
وەك ئاگادارن عێراق چەندین ڕێکەوتننامە و پەیماننامەی جیهانی واژوو کردووە به‌ڵام ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ ته‌نها وه‌ك نووسینێك دەمێننەوە ئەگەر ئەم هەموارە تێپەڕیندریت. ئەم ھەموارەوا دەکات هیچ ڕێگایەك نەمێنێت بۆ پاراستنی مناڵان و ژنان.
ئێمە ژمارەیەك لە داکۆکیکاران لە مەیدانی ژنان و منداڵان سەرنجتان ڕادەکێشین بۆ ئەوەی هاوپشتمان بن و دەنگتان لەگەڵ دەنگی مرۆڤە ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکانی عێراق و هەرێـمی کوردستان بێت. به‌ هه‌رجۆرێك بۆتان ده‌كرێت گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی دادوه‌ری عێراق تا ناچاریان بكه‌ین ئەم ھەموارە تێنەپەڕێنن. پێویسته‌ به‌ هه‌موومان به‌ هه‌وڵه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانەوە بتوانین به‌ر به‌م هێرشه‌ ئاشكرایه‌ بۆ سه‌ر مناڵان و ژنان بگرین.

ناوەکان:
١-بەهار موونزیر - داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان لە کوردستان
٢- سەوسەن سەلیم - بەرێوبەری ڕێکخراوی ژنانی کورد وخۆرهەڵاتی ناوەرڕاست لە بەریتانیا
٣-گەشاو رەحیم - داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان - ئەڵمانیا
٤-دەشتی جەمال - سکرتێری فدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی- بەریتانیا
٥-جەمال محسن- چالاکی سیاسی و داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و ژنان – نەرویج
٦- گەشە دارا حەفید- پارێزەر
٧- د.ڕازاو گوڵێ محمود- پارێزەر
٨- شەدە بەشیر- ڕاگەیاندکار- کوردستان
٩-کەژاڵ عبدولقادر -داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان لە کوردستان
١٠- هاوڕێ ئەحمەد، شارەزا لە یاسایی نیودەوڵەتی
١١- نەغەدە عوسمان- چالاکی سیاسی و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
١٢- د.چۆمان ئەحمەد هەردی نوسەرو ئەکادیمی
١٣-رێزان شێخ دلێر پاریزەر- کورستان
١٤- ڕیبوار ئەحمەد چالاکی سیاسی و داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و ژنان
١٥- شاباز محمود – چالاکی بزوتنەوەی کریکاری لە کوردستان
١٦-شاسوار سدیق توفیق- کۆمەڵناس – داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و ژنان
١٧-جوان رەحیم – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان – کوردستان
١٨- ئارەزوو غفور مراد – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان – کوردستان
١٩-پەروین عزیز – چالاکی مەدەنی
٢٠- ناسك قادر – لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی- داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و ژنان
٢١- شنە بابە علی سعید- ڕۆژنامەنووس چالاکوانی مەدەنی
٢٢- هیوا قادر – نوسەر
٢٣- د.ئارام توفیق حەمە سەعید – مامۆستای زانکۆ
٢٤- ساوێن هاوڕێ یاسین – دەروونناسی کلینیکی – داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و ژنان
٢٥- ڕۆژە حسن صالح – سینەماکار- داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و ژنان
٢٦- نازم عثمان – داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان
٢٧- ڕێناس ئەحمەد – کارمەندی حکومی – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٢٨- کامەران لەتیف-مامۆستا- داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان
٢٩- ئەمیرە محسن – داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان
٣٠- گولستان ئەحمەد عثمان – داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ
٣١- د.سورین ئەبو بەکر، مامۆستای زانکۆ، داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٣٢- هانا شوان – بەڕێوبەری رێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان
٣٣- سەیوان ڕۆستەم داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٣٤-چلورە هەردی – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٣٥- شارا خەلیل چالاکی بواری ژنان
٣٦- کارزان عبدالفاضل پاریزەری ڕاوێژکار
٣٧-تەلار کمال مدحت- چارەسازی دەروونی
٣٨- شیرین تاهیر – نووسەر وچالاکوانی مەیدانی ژنان
٣٩- دڵسۆز شەفیق زەنگەنە – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٤٠- بژوین ئازاد – چارەسەرکاری دەروونی
٤١- لاڤە محمد – پارێزەر و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٤٢- چاوان ئازاد ئەحمەد – پارێزەر
٤٣- بەهار محمود محمد – داکۆکیکار لە مافی ژنان و منداڵانی نابیستان
٤٥- شیرین سەبور – ڕۆژنامەنووس لە مەیدانی ژنان
٤٦- بەیان ئیبراهیم رەحیم – نوسەر
٤٧- د. دڵپاك تاهیر – مامۆستای زانکۆ
٤٨- سمکۆ ڕەشید- چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
٤٩- هاژە ڕەحمان – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٥١- شاخەوان ناسح- داکۆکیکار کە مافەکانی ژنان و منداڵان
٥٢- فرمێسك جاف – چارەسەرکاری دەروونی – داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و ژنان
٥٣- ناز هۆشیار ئەحمەد – داکۆکیکار لە مەفەکانی ژنان
٥٤- ڕاز فریا- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٥٥- چنور علی – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٥٦- شیرین ئەحمەد داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٥٧- ڕووناك محمد ئەحمەد – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٥٨- هاوژین علا کەریم – چالاکی مەدەنی
٥٩- یەڵدا جاف- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٦٠- فواد سادق- چالاکی سیاسی – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٦١- شەیدا مەعروف محمود- چالاکوانی مەیدانی ژنان
٦٢- شنە علی خەیات- مامۆستا- چالاکوانی مەدەنی
٦٣- پەروین حسن سدیق – چالاکوانی مەدەنی
٦٤- شەونم محمد غەریب- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٦٥- شەوبۆ مستەفا- چالاکوانی مەیدانی ژنان
٦٦- کوردە ئەحمەد- چالاکوانی پەروردەیی
٦٧- د.سەروەر عبدولڕحمان- چالاکی مەدەنی
٦٧- تاڤگە ئیبراهیم – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٦٩- محمد عبدوڵا- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٧٠- ئەسعەد عەرەب – ئەندازیار- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٧١- هیوا تۆفیق – چالاکی مەدەنی
٧٢- سبریە ڕەشید- دایکی پەرچەم – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٧٣- شلێر عبدالمجید – مامۆستای زانکۆ
٧٤- سنور اسماعیل- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٧٥- لوقمان علی- زیندانی سیاسی – ڕۆژنامەنوس
٧٦- بێستون کمال – مامۆستا
٧٧- ڕێنوار عثمان – چالاکی
٧٨- سۆنیا ئەحمەد – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٧٩- یاسین ئافتاو – نوسەر- مامۆستای زانکۆ- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٨٠- د. پەیوەست جەلال – مامۆستای زانکۆ داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٨١- عدنان امین- یاساناس
٨٢- چرۆ شوانی – پارێزەر
٨٣- جیهان سالح- چالاکوانی مەیدانی ژنان
٨٤- سارا ڕەزا علی- چالاکی سیاسی
٨٥- ڕۆژا حسن محمد- چالاکی سیاسی
٨٦- بانو ئەحمەد محمد – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٨٧- ئاوارە کوردی – هونەرمەند چالاکوان
٨٨- فاتمە محمد محمد- چالاکی سیاسی
٨٩- گۆنا سەعید- نوسەر- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٩٠- ئاسۆ کەمال نوسەر- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٩١-سیروان غەریب – ڕۆژنامەنووس – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٩٢- هۆنا بیستون – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٩٣- سەناریا محمد رەشید – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٩٤- فێنك کەمال محمد – داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
٩٥- ڕێبوار عارف- داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و ژنان
٩٦- گوڵزار علی- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان- دانیمارك
٩٧- د.بسمە محمد مصطفی حبیب
٩٨- کاوە بێسارانی ، چالاکوانی مەدەنی
٩٩- د.شذى بيسارانى. رابطة المرأة العراقية فى بريطانيا
١٠٠- ڤیان سابر- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان - گەرمیان
١٠١-نیاز سالح - دەرووناس- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
١٠٢- مامۆستا شلێر عبدالمجید رشید- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
١٠٣- هێلین ماجد حسێن - داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
١٠٤- سۆنیا ماجد حسێن- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
١٠٥- شەوبۆ عبدالمجید رشید- داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
١٠٦- وەنەوشە دانا احمد - داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
١٠٧- ئاڵا کەمال - داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
١٠٨- بەهار علی - داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان
١٠٩- بەڵین ئیسماعیل - داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان


ڕێکخراوەکان، گروپ و تۆڕەکان :
١-ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان – کوردستان
٢-ڕێکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست – بەریتانیا
٣-فدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٤-ڕێکخراوی ڕاگەیاندن وڕووناکبیری ژنان – کوردستان
ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری کوردستان(KEDO)٥-
٥-ڕێکخراوی نوێ لە هەڵەبجە
٦-ڕێکخراوی ستێپ – عێراق – رێکخراوی داکۆکیکردن لە مافەکانی منداڵان
٧-سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان – کوردستان
٨-ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیوکراسی و مافی مرۆڤ
٩-ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد
١٠-رێکخراوی ئازادبوون
١١-ڕیکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
١٢- دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپیدان
١٣-ڕێکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپیدانی مرۆیی
١٤-سید فاوندەیشن
١٥- کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
١٦- یەکێتی لاوانی کوردستان
١٧- ڕێکخراوی نیشان بۆ هۆشیاری تاك
١٨- یەکیەتی گشتی قوتابیانی کوردستان
١٩- ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان
٢٠- ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی لە عێراق
٢١- ڕێکخراوی ماف و ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی
٢٢- ڕێکخراوی گەشبیری وەلی دێوانە
٢٣- ڕیکخراوی ئیمە بۆ گەشەپێدانی

گروپ و تۆڕەکان

١- گروپی ٨ مارس
٢- کەمپینی یەکڕیزی ژنان
٣- کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری
٤- کەمپینی ناوی من ناوی دایکمە
٥- هاوپەیمانی ژنانی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×