ئەمریکا چەکی پێشکەوتوو ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
  2024-08-21       729       

هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی هەڕەشە و مەترسی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، ئەمریکا چەکی پێشکەوتوو و لۆجستی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانە دەکات.

ئاوێنه‌: ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە هاوکات لەگەڵ هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و هەڕەشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری دێرلزۆر، ئەمریکا چەکی پێشکەوتووی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.

ڕوونیشکردەوە کە نیشتنەوەی حەوت فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازییان تۆمارکردووە کە چەکی پێشکەوتوو و سەربازیان لە دەوروبەری حەسەکە داگرتووە، ئەمە جگە لە داخڵبوونی 50 بارهەڵگری سەربازیی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوا.

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە نێو بنکە سەربازییەکانیاندا مەشق و ڕاهێنانی چڕ دەکەن لەسەر سیستمی بەرگریی ئاسمانیی کە بە تیشکی لەیزەر کاردەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×