ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی دەڵێت، رۆژی 28ی ئەم مانگە، دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت بەڵام بەدو مەرج كە یەكێكیان بریتییە لە تەواوكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی بەشە ناوخۆییەكان.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ڕۆژی چوارشەممە 11/9/2024 بڕیاریدا کە رۆژی 28/9/2024 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 بێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە دو مەرج دیاریكراون بۆ ئەوەی لەو وادەیە دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بكرێن ئەوانیش بریتین لە: تەواوكردنی سەرجەم پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکان و ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و کارگێڕییەکانی گرێبەستی پاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان.