فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر مەخمووردا دەسووڕێتەوە
  2024-09-11       275       

لە ئێستادا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێریی بە بەردەوامی و بە نزمی، بەسەر کامپی پەنابەرانی مەخمووردا دەسووڕێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێش تورکیا کامپەکەی بۆردوومان کرد.

ئاوێنه‌: سایتی رۆژنیوز بڵاویكرده‌وه‌، لە ئێستادا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێریی بە نزمی و بە بەردەوامی بەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمووردا دەسوڕێتەوە.

سووڕانەوەی فڕۆکەکە هەتا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە تەنها بەسەر کامپەکەدا دەسووڕێتەوە.

هەرچەندە ڕوون نییە فڕۆکەکە هی چی وڵاتێک بێت، بەڵام گوماندەکرێت هی تورکیا بێت.

شایانی باسە، دوێنێ تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ماڵێکی لە کامپی مەخموور بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا سێ ژن برینداربوون.

هێرشەکەی دوێنێ لە کاتێکدابوو، کە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق لە ناو کامپەکەدا بوون.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×