نرخی بەنزین لە دهۆک بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە
  2024-08-21       366       

بەپێی زانیارییەکان، نرخی بەنزین لە پارێزگای دهۆک بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا بە گرانترین نرخ دەفرۆشرێت بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکان، لە دوێنێوە نرخی بەنزین لە پارێزگای دهۆک بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

لە ئێستادا بە گرانترین نرخ دەفرۆشرێت بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

لە سلێمانی ٨٧٠ بۆ ٨٧٥ دینارە.

لە هەولێر ٨٨٥ دینارە.

لە دهۆک ٩٠٠ دینارە و بەنزینی موحەسەن ٩٩٠ دینارە و بەنزینی سوپەریش گەیشتووەتە هەزار و ٣٠٠ دینار.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا لە پارێزگای سلێمانی نرخی بەنزین بەرزبووەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×