کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە
  2024-08-21       455       

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی بە 2 بۆ 3 پلە نزمدەبێتەوە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

باس لەوەش دەکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی :40

دهۆک : 40

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 42

زاخۆ : 42

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 30

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×