سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا دوو سەربازی دیكەیان لە غەزە كوژراوە، بەوەش كۆی گشتیی ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئەو وڵاتە لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٦٩٢ سەرباز.
سوپای ئیسرائیل لە بارەی ژمارەی سەربازە كوژراوەكانیان لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی حەماس لە غەزە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا دوو سەربازی دیكەیان لە ناوەڕاستی كەرتی غەزە كوژراوە، یەكێك لە كوژراوەكان ناوی مردخای یوسف بن شاوامی تەمەن ٣٤ ساڵە، شۆفێری بارهەڵگری لە كەتیبەی ٨١١٩، لیوای ١٦ی قودس.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوێنێ یۆتام ئیتزاك پێلێد سەبازی سوپای ئیسرائیل لە ناوەڕاستی غەزەدا تەقینەوەیەك پیایدا تەقیوەتەوە و كوژراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتیی ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی وڵاتەكەیان لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٦٩٢ سەرباز.
جێگەی ئاماژەیە، زیاتر ٢٧٥ ڕۆژە سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە بەردەوامە لە هێرشكردنە سەر غەزە و خان یونس، تا ئێستا شەڕەكان بەردەوامە و ڕۆژانە بەدەیان هاوڵاتیی مەدەنی غەزە دەببنە قوربانی بە هۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە.