فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا بڵاوی كردەوە، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، دوو بەلەمی سەر بە حووسییەكانمان لە دەریای سوور لەناوبردووە، دەشڵێن، ئەم بەلەمانە هەڕەشەیەكی گەورەن بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان.
فەرماندەیی هێزەكانی ناوەندەی سوپای ئەمریكا (سێنتكۆم) لە بارەی لەناوبردنی چەند بەلەمێكی حووسییەكان لە دەریای سوور ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا سەركەوتوو بوون لە لەناوبردنی دوو بەلەمى حووسییەكان لە دەریای سووردا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم بەلەمانە هەڕەشەیەكی گەورەن بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان و كەشتییە بازرگانییەكانی ناوچەكە.
جێگای ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حوسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.