ئەمریكا داوادەكات ئێران ڕازیبكرێت بۆ ئەوەی هێرشنه‌كاته‌ سه‌ر ئیسرائیل
  2024-08-13       229       


جێف فلەیك باڵوێزی ئەمریكا لە توركیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی داوا لە هاوپەیمانەكانی دەكات كە پەیوەندیان لەگەڵ ئێران هەیە، ئەو وڵاتە ڕازی بكەن بۆئەوەی هێرش نەكاته‌سه‌ر ئیسرائیل و گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمبكەنەوە.

جێف فلەیك باڵوێزی ئەمریكا لە توركیا لە كۆبونەوەیەكیدا بەبۆنەی تەواو بونی ئەركەكەیەوە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، "داوا لەو هاوپەیمانەكانمان دەكەین كە پەیوەندیان لەگەڵ ئێران هەیە، فشاربخەنە سەر ئەو وڵاتە بۆ كەمكردنەوەی گرژیەكانی ناوچەكە و توركیاش یەكێكە لەو وڵاتانە".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە توانایاندابێت دەیكەن بۆئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی گرژیەكان فراوان نه‌بن و شه‌ڕ رونه‌دات.

هاوكات ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، داواكەی فڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا، یان وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كە داوا دەكەن ئێران هێرش نەكاتە سەر ئیسرائیل، کەمێك لۆژیکی سیاسییە و پێچەوانەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیە.

لەلایەكی دیكەوە جۆن كیربی ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە لەم هەفتەیەدا هێرشێکی ئێران یان هاوپەیمانەكانی ڕوبدات، لۆید ئۆستین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكاش گۆڕانكاری لە جێگەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە كردوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەو ئەگەرەی كە هێرشەكەی ئێران گەورەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×