جۆن كێربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی ئەمریكا، رایگەیاند، ئەمریكا ئامادەكاری كردوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەگەری "هێرشی گەورە"ی ئێران و بریكارەكانی بۆ سەر ئیسرائیل كە پێدەچێت لەم هەفتەیەدا ئەو هێرشە روبدات.
ئاوێنە: جۆن كێربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردودا هێزێكی سەربازیی خۆی لە ناوچەكە زیاتر كردوە.
وتیشی، هاوبەشیی ئیسرائیلین لە نیگەرانییەكان بەرامبەر ئەگەری هێرشی ئێران و بریكارەكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە، كە رەنگە ئەو هێرشە لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت، پێویستە لەسەرمان ئامادەبین بۆ هێرشێكی گەورە.
جۆن كێربی جەختی كردەوە "نامانەوێت ئەوەی ببینین كە ئیسرائیل ناچاربكرێت بەوەی بەرگریی لەخۆی بكات بەرامبەر بە ھێرشێكی هاوشێوەی ئەوەی مانگی نیسانی ئەمساڵ. بەڵام ئەگەر ئەوە رویدا ئەوا هاوكاریی ئیسرائیل دەكەین لە بەرگریكردن لەخۆی."