دوای چهند ڕۆژێكی كهم لهدهستبهركاربونی وهك جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی، ئهمڕۆ محەمەد جەواد زەریف دەستیلەکارکێشایەوەو هۆكارهكهشی ئاشكرا دهكات.
ئاوێنه: محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لهبارهی هۆكاری دهستلهكاكێشانهوهكهیهوه رایگەیاند، "نەمتوانی ئەو بەڵێنەی دابوم بیبەمە سەر کە بریتیبو لەوەی لەپێکهاتنی ئەم کابینەیەدا، گرنگی زیاتر بەژنانو گەنجانو نەتەوە جیاوازەکان بدرێت".
دەشڵێت، "لەکارەکانی خۆم ڕازی نیمو شەرمەزارم".
دهستلهكاركێشانهوهی جەواد زەریف لهكاتێكدایه كه ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود پزیشکیان لەنامەیەکدا بۆ محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لیستی ناوی وەزیرانی کابینەی حکومەتەکەی پێشکهشی پەرلەمان کرد کە لە 19 وەزیر پێکهاتووە.
بەپێی ئەو لیستەی پزیشکیان بۆ پەرلەمانی ئێرانی ناردووە، هیچ وەزیرێکی کوردو سوننە دەستنیشاننەکراونو هەموو ئەندامانی کابینەکەی شیعەن. هەروەها لەپێکهاتەکانی وەك بەلووچ، تورکمانو عەرەبیش هیچ وەزیرێک دەستنیشاننەکراوە.
بهڵام لەکابینەکەی پزیشکیاندا بۆ یەکەمجار لەمێژوی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، ژنێک وەکو وەزیر دەستنیشانکراوە. وەک لەلیستەکەدا هاتووە، ژنێک بەناوی فەرزانە سادق مالواجرد، پێشنیازکراوە بۆ وەزارەتی رێگەوبانو شارسازی.
رۆژی 1ی 8ی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشوتری دەرەوەی وڵاتەکەی وەك جێگری خۆی بۆ کاروباری ستراتیژی دەستنیشانکرد.
محەمەد جەواد زەریف دۆستایەتییەكی باشی لەگەڵ مەسعود پزیشكیان هەیه، دۆستایەتییەك وەك دو هاوڕێی سیاسی، كاریگەرییەكی گەورەیان لەسەر یەكتر هەبووە لەبڕیارداندا.
محەمەد جەواد زەریف، لەولایەتی سەرۆکایەتیی حەسەن روحانی، هەشت ساڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بو، بەئەندازیاری رێککەوتنی ئەتۆمی دادەنرێت.
رۆژی 8ی 5ی 2022 بەشار ئەسەد، سهرۆك كۆماری سوریا سەردانی ئێرانی كرد، دوای ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئهو كاتی ئێرانو عەلی خامنەیی ڕێبەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بینیو گەڕایەوە دیمەشق، دوای كاتژمێرێك محەمەد جەواد زەریف دەستی لەكاركێشایەوە، لەپۆستەكەیدا نوسیبوی، " من وەزیری دەرەوەم، هیچ ئاگاداری سەردانەكەی بەشار ئەسەد نەبوم، كەس بەمنی نەوتبو ئەسەد دێتە وڵاتەكەمان، بۆیە هەڵوێست وەردەگرمو دەچمە دەرەوە لەم حكومەتە".