مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی پیشكه‌ش به پەرلەمان كرد و عەباس عێراقچی، كاندیدكردوە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە كه یەكێكە لە دانوستكارە ناسراوەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی.
به‌پێی ئاژانسی میهری ئێرانی، مه‌سعود پزشكیان ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی رادەستی پەرلەمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان پێبدرێت.
بەوتەی حوجەتولئیسلام عەلیرەزا، وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئیسلامی، کۆمسیۆنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان پێداچونەوە بە بەرنامە و ئامانجی وەزیرەکان دەکەن کە لەلایەن حکومەتەوە پێشنیارکراون، ئەم پرۆسەیە لە ڕۆژانی دواتردا بەدواداچونی بۆ دەکرێت.
حوجەتولئیسلام عەلیرەزا سەلیمی هەروەها ڕایگەیاند، ئەو وەزیرانەی لەلایەن حکومەتەوە پێشنیارکراون، لە سەرجەم کۆمسیۆنە پسپۆرەکانی ئەنجومەنی ئیسلامی‌دا ئامادە دەبن و لە کۆتایی هەفتەدا کۆمسیۆنەکان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و پوختەکەی بۆ دەستە ڕادەگەیەنن.
لە شەممەی داهاتوەوە (27ی ئاب)، کۆبونەوەی گشتی ئەنجومەنی ئیسلامی بۆ پێدانی متمانه به‌و وەزیرانەی کە حکومەتی 14 پێشنیاری کردوە دەستپێدەکات و تا 31ی ئه‌م مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لیستی تەواوی وەزیرە پێشنیار کراوەکانی 19 وەزارەتەکان حکومەتی نوێی ئێران:
عەباس عێراقچی، وه‌زیری دەرەوەی ئێرانئەمین حسێن رەحیمی، وه‌زیری داد
عەلی رەزا، وه‌زیری پەروەردە
ستار هاشمی، وه‌زیری پەیوەندیەكان
سەید ئیسماعیل خەتیب، وه‌زیری ئاسایش
عەبدولناسر هیمەتی، وه‌زیری ئابوری
محەمەد رەزا زەفەرقەندی، وه‌زیری تەندروستی
ئەحمەد میدری، وه‌زیری كار
غولام رەزا نوری، وه‌زیری كشتوكاڵ
عەزیز نەسیر زادە، وه‌زیری بەرگری
فەرزانە سادق، وه‌زیری رێگاوبان
محەمەد ئەتابك، وه‌زیری پیشەسازی
حسێن سیمایی، وه‌زیری زانستی
عەباس ساڵحی، وه‌زیری رۆشنبیری
ئەسكەندەر موئمینی، وه‌زیری ناوخۆ
محمەد رەزا ساڵحی ئەمیری، وه‌زیری كەلپوری رۆشنبیری
محەمەد بك نەجاد، وه‌زیری نەوت
عەباس عەلی ئابادی، وه‌زیری وزە
ئەحمەد دنیا مالی، وه‌زیری وەرزش