ڕۆژنامەی 'مەعاریف'ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە "بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی؛ حزبوڵلای لوبنانی پلانی هەیە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا هێرشێکی فراوان بکاتە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل؛ وەکو تۆڵەکردنەوەیەک بەرامبەر کوژرانی 'فوئاد شکور' لە بەیروت".
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی 'یەدیعۆت ئەحرانۆت'ـی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە داوە "حزبوڵلا سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئێران بێت یاخود بەبێ ئێران، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل".
ئێوارەی سێشەممە، 30-07-2024، یەکێک لە سەرکردەکانی حزبوڵڵای لوبنانی بە ناوی 'فوئاد شکور' کوشت.