ناتانیاهۆ، سەرکەوتوو بووە لە بێهیواکردنی گەلەکەی و سەرۆکی ئەمریکا.
ئاوێنه: واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکیدا دەڵێت: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرکەوتووانە هەمووانی بێهیواکردووە، لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە تا دەگاتە بارمتە ئیسرائیلیەکانی ژێر دەستی حەماس.
ڕاشیگهیاند، گەلی ئەمەریکاش بێهیوابووە لە سیاسەتەکانی ناتانیاهۆ و درک بەوەش دەکات، دەربارەی ئەنجامدانی دانوستانەکانی ئاگربەست هەمووان فریوو دەدات.
ئاماژهی بهوهشدا، پێویستە ئیسرائیلییەکان پێداگری لەسەر ئەوە بکەن کە حکومەتەکەیان ئاگربەست و گەڕانەوەی بارمتەکان لە پێشینەی کارەکانی دابنێت.