ئەمشەو پێنجشەممە، چەند تەقینەوەیەكی یەك لەدوای یەك لە نزیك فڕۆكەخانەی شعیرات لە پارێزگای حمس لەناوەڕاستی سوریا رویاندا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكان بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە بوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی میدیای رەسمی سوریا، كەمێك لەمەوبەر چەند تەقینەوەیەكی یەك لەدوای یەك لە نزیك فڕۆكەخانەی شعیرات لە سنوری پارێزگای حمس رویانداوە.
میدیای رەسمی سوریا زانیاریی زیاتری نەخستۆتەڕو، بەڵام بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، تەقینەوەكان بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیلەوە بوە كە چەند كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی سوپای سوریای لە نزیك فڕۆكەخانەكە كردۆتە ئامانج.