بەرپرسێکی سەربازی ئێران، ئەوەی بۆ میدیای وڵاتەکەی ئاشکرا کرد، کە بۆچی ئێران دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە وڵاتەکەی، کە بۆچی تا ئێستا ئێران هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر وڵاتی ئیسڕائیل نەبووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هەنیە.
ئەو بەپرسە سەربازییە ئێران کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئەوەی وت، کە خوێندنەوەی ئەمجارەی ئێران، لە رووی پلانی سەربازی و هێرشکردنە سەر ئیسڕائیل زۆر جیاواز دەبێت، چونکە ئێران ئەمجارە بەدوای راوێکی بە نرخدا دەگەرێت لە وڵاتی ئیسڕائیل و بۆ هێرشێکی توند دەگەرێت کە لەو وڵاتەی ئەنجامی بدات.
ئەو بەرپرسە جەختی کردەوە، دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران لە پلانی وردان، بۆ راوکردنێکی بەباها، بەڵام ئەمجارە لە نێو خاکی ئیسڕائیل، وەڵامدانەوەی ئەمجارەی ئێران زۆر جیاواز دەبێت، وەک ئەوەی سوپاسی پاسداران ناویان لێناوە “وعد صادق”.
وتیشی” پلانی ئێران بۆ هێرشی تۆڵە ئەمجارە زۆر جیاواز و وردە، بۆیە تا ئێستا وەڵامدانەوەمان دواکەوتووە و هیچ کاردانەوەیەکمان نەبووە، بەڵام هێرشی ئەمجارە بەجۆرێک دەبێت کە کەمەر شکێن دەبێت بۆ وڵاتی ئیسڕائیل”.