سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتن لە یەحیا سینوار بەرپرسی نوێی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دەکات.
ئاوێنه: دانیاڵ هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: واز لە یەحیا سینوار ناهێنین تاوەکو رەوانەی ئەو شوێنەی دەکەین کە سەرکردە کوژراوەکانی بزوتنەوەی حەماسی لێیە.
ڕاشیگهیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە بە ئامانجگرتنی سەرجەم سەرکردەکانی حەماس و هەموو ئەو کەسانەی بەرپرسیار بوون لە هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو.
ئاماژهی بهوهشدا، سینوار تیرۆرستێکی گەورەیە و بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوایدا.
رۆژی 31ی تەمموز، ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی پێشووی بزوتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا و لە چەند رۆژی رابردوودا، یەحیا سینوار کە بە پیلانداڕێژەری هێرشەکەی ساڵی رابردووی سەر ئیسرائیل دادەنرێت، وەک شوێنگرەوەی هەنیە دیاریکرا.