بەهۆی هێرشێکی حیزبوڵای لوبنان بۆسەر بارەگایەکی سەربازی ئیسرائیل لە باکوری وڵاتەکە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوون.
حیزبوڵای لوبنان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند، لەرێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە هێرشیان کردووەتەسەر بنکەی سەربازی لیوای جۆلانی و یەکەی ئیگۆز 621.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە هێرشەکە لەوەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆسەر باشوری لوبنان
هاوکات دەستەی پەخشی ئیسرائیلیش لەزاری سەرۆکی شارەوانی نهاریا ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، هێرشەکە لە رێگەی چەند درۆنێکەوە بووە.
لەدوای هێرشەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە هەردوو ناوچەی عکا و نهاریا لێدراوە بەرپرسانی ئەمنی داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لە ماڵەکانی خۆییاندا بمێنەوە.
میدیاکانی ئیسرائیلیش لەسەرەتای هێرشەکە ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە دوو سەرباز لە هێرشەکەی حیزبوڵای لوبنان برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە، بەڵام دوواتر باس لەگیانلەدەستانی یەکێک لەبریندارەکان کرد.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل لەدوای هێرشەکە بەرپرسانی ناوچەکە داوایان لە حکومەتی وڵاتەکە کردووە لەبارەمبەر هێرشەکەدا، هێرش بکرێتە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان.