ئەمشەو دوشەممە، دەنگی سێ تەقینەوە لە شاری سپاهان لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران بیستران، ئێران دەڵێت، هۆكاری دەنگەكان بۆ ئەنجامدانی "مەشق و راهێنان" دەگەڕێتەوە.
ئاوێنە: بەپێی میدیا ئێرانییەكان، ئەمشەو دوشەممە، دەنگی سێ تەقینەوە لە شاری سپاهانی ئەسفەهان بیستراون، هاوڵاتیانی ناوچەكە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەو ڤیدیۆیەكی كاتی تەقینەوەكانیان بڵاوكردۆتەوە.
بەوتەی خەڵكی ناوچەكە، دەنگی سێ تەقینەوەكە بەدوای یەكدا بیستراون.
بەڵام محەمەدڕەزا جانساری، جێگری پارێزگاری ئەسفەهان بۆ كاروباری سیاسی و ئاسایش بە ئاژانسی مهرنیوزی وتوە، دەنگی تەقینەوەكان هۆكارەكەی بۆ ئەنجامدانی مەشق و راهێنان دەگەڕێتەوە.