عەلی باپیر، سەرۆکی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له‌باره‌ی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه رایگه‌یاند، ئێران بەرپرسیاریەتییەکی گەورەی کەوتوەتە سەرشان، چونکە میوانێکی گەورەی وەک ئیسماعیل هەنییە لەناو ماڵەکەی ئەودا کوژراوە"، پێشبینیشی کرد کە ئێران بێدەنگ نابێت و داواشی كرد وه‌ڵامه‌كه‌ی هێنده‌ی گه‌وره‌یی هەنییە بێت.
ئاوێنه: عەلی باپیر له‌میانی وتارێكدا له ساڵیادی دامه‌زراندنی ریکخراوی خوشکان، ره‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان گرت و رایگه‌یاند، "کوردستان 32 ساڵە لەلایەن دو حزبی عەلمانییەوە بەڕێوەدەبرێت، گوناحە سامانی میللەتی کورد بکەوێتە ژێر دەستی دو بنەماڵەوە، دو بنەماڵە خێر و بێری میللەتی کوردیان دزیوە، تاڵان و هەرزانفرۆشیان کردوە".
هه‌روه‌ها باسی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەوە کردەوە، "پێویستە خەڵکی کوردستان ئیرادەی ڕاستەقینەی خۆیان بخەنە کار، هەوڵبدەن کارێک بکەن چی دیكه وڵاتەکە بەو شێوەیە بەڕێوەنەبرێت".
عەلی باپیر له‌باره‌ی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له تاران، وتی، "ئیسماعیل هەنییە له‌لایه‌ن قەوارەی زایۆنیه‌وه بە ناحەق کوژراوە".
په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئێران كرد و وتی، "لە ئێستادا ئێران بەرپرسیاریەتییەکی گەورەی کەوتوەتە سەرشان، چونکە میوانێکی گەورەی وەک ئیسماعیل هەنییە لەناو ماڵەکەی ئەودا کوژراوە"، پێشبینیشی کرد کە ئێران بێدەنگ نابێت.
سەرۆکی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ئه‌وه‌شی وت، پێویسته وه‌ڵامی ئێران هێنده‌ی گه‌وره‌یی ئیسماعیل هه‌نییه بێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له هێرشێكدا له تارانی پایته‌ختی ئێران كوژرا، ئه‌وه‌ش دوای به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران.