ئیسرائیل کوژرانی محەممەد زەیف سەرکردەی حەماسی پشتڕاستکردەوە کە بەفەرماندەی باڵی سەربازیی حەماس ناودەبرێتو ڕاشیدهگهیهنێت، مانگی ڕابردوو لەبۆردومانێکدا لەباشوری غەززە کوشتویانە.
ئاوێنه: سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردوە، بهگوێرهى ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دەستیانکەوتوە، توانیویانە لەچەند کاتژمێری ڕابردودا کوژرانی محەممەد زەیف پشتڕاستبکەنەوە.
پاشئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 31ی تەمموزی 2024، ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماسو كەسی یەكەمی باڵی سیاسیی بزوتنەوەكە لەتارانی پایتەختی ئێران بەموشەك كوژرا، ئەمڕۆ پێنجشەممەش، سوپای ئیسرائیل بەفەرمی كوشتنی (محهمهد زهیف)ی فەرماندەی باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی كوشتنی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماس پاش تێپەڕبونی چەند هەفتەیەك دێت لەبەئامانجگرتنی لەكەرتی غەززە.
میدیاكان باس لەوەدەكەن، لەو هێرشەدا كە لەناوچەی (خان یونس) كرایەسەر فەرماندەكەی حەماس، هاوكات سەدان ئاوارەی فەڵەستینیش گیانیان لەدەستداوە.