كچێكی ئیسماعیل هه‌نیه‌ بۆ وڵاتانی عه‌ره‌ب: ئێران له‌ ئێوه‌ به‌ شه‌ره‌فتره‌
  2024-07-31       1381       


له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، پۆستێك كراوه‌، پۆسته‌كه‌ به‌ناوی كچێكی ئیسماعیل هه‌نیه‌ به‌ناوی له‌تیفه‌ كراوه‌ كه‌ تیایدا لۆمه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن ئێران هۆكاری كوشتنه‌كه‌یه‌، بۆیان نییه‌ قسه‌ بكه‌ن.

له‌تیفه‌ دوو وێنه‌ی خۆی و هه‌نیه‌ی باوكی له‌گه‌ڵ نوسینه‌كه‌یدا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ بەڵام روخساری خۆی شاردوەتەوە.

لەتیفە ئاماژه‌ به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات كه‌ وتویانه‌ ئێران هۆكاری كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "ئه‌ی عه‌ره‌ب ئێوه‌ له‌ وڵاتی خۆتان پێشوازیتان لێ نه‌كرد، له‌كاتێكدا ئێوه‌ له‌ ئێران بۆ ئێمه‌ نزیكتربوون."

له‌تیفه‌ نوسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێران پشتیوانی ئێمه‌ بووبێت، ئه‌وا له‌ئێوه‌ باشتره‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ بۆتان نییه‌ قسه‌ به‌ ئێران بڵێن، ئێران له‌ ئێوه‌ به‌شه‌ره‌ف تره‌".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×