سەرۆک کۆماری ئێران یەکەم لێدوانی لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیەوە بڵاوکردەوە.
ئاوێنه: مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکرد: ئەمڕۆ ئێران هاوبەشی غەم و شادی خۆی، هاوڕێی هەمیشەیی و پڕ شانازی، رابەری ئازادی تێکۆشەرانی فەڵەستین ئیسماعیل هەنیەی لەدەستدا.
دوێنێ دەستی سەرکەوتنیم بەرزکردەوە، ئەمڕۆ دەبێت لەسەر شانەکانم هەڵیبگرم.
شەهیدبوون هونەری پیاوانی خودایە، پەیوەندی نێوان دوو نەتەوەی سەربەرزی فەڵەستین و ئێران لە جاران بەهێزتر دەبێت.
ئەمەشی وتووە، ئێران پارێزگاری لە خاکی، شکۆ و شەرەفی خۆی دەکات و داگیرکەرانی تیرۆرستیش لەو کارە ترسنۆکانەیە پەشیمان دەکەینەوە.