وەزارەتی دەرەوەی روسیا پەیامێکی لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیەوە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند: تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ئیدانە دەکەین، ئەوە تاوانێکی سیاسیی قبوڵنەکراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل هەنیە لەگەڵ پاسەوانێکیدا لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە گیانی لەدەستدا و سەرچاوەکان کۆکن لەسەرئەوەی ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەلئەبیب هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.