وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، زیادبوونى گرژییەکانى نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل دۆخێکى نەخوازراو لە ناوچەکە دێنێتە ئاراوە، دەشڵێت: ئێمە مەبەستمانە چارەسەرێكی دیپلۆماسی بۆ دۆخى ناوچەکە بدۆزینەوە.
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریكا لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری نوێی سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل خستەڕوو.
لۆید ئۆستین ڕایگەیاند، دوای هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ دەستپێكردنی هێرش بۆ سەر حزبوڵا، پێموانییە شەڕى نێوانیان حەتمی بێت، چونكە حزبوڵای لوبنان بەرپرسیارێتی خۆی لەو كردەوەیە ڕەتكردەوە، بەڵام تەلئەبیب بەردەوامە لە تۆمەتباركردنی حزبوڵا.
ئاماژەی بەوەشكرد، زیادبوونى گرژییەکانى نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل دۆخێکى نەخوازراو لە ناوچەکە دێنێتە ئاراوە.
دەشڵێت، ئێمە مەبەستمانە چارەسەرێكی دیپلۆماسی بۆ دۆخى ناوچەکە بدۆزینەوە.
بەپێی هەواڵى میدیاكانی ئیسرائیل سەرەتایی ئەم هەفتەیە حزبوڵا لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە ناوچەیەكی لە بەرزاییەكانی جۆلان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چەندین منداڵ و پۆلیسی ئیسرائیلی کوژراون.