بڕیارە بە بەشداری سەرۆكی دەیان وڵات و بە ئامادەبوونی ٧٠ شاندی بیانی ئەمڕۆ مەراسیمی سوێند خواردن و دەستبەكاربوونى مەسعوود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بەڕێوەبچێت، دەشڵێن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران لە تارانی پایتەختى ئەو وڵاتە مەراسیمەکە بەڕێوە دەچێت.
میدیاكانی ئێران سەبارەت بە ڕێكار و ئامادەكارییەكان بۆ سوێند خواردن و دەستبەكاربوونى مەسعوود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران زانیاری نوێ دەخەڕوو.
میدیاكانى ئێران بڵاویان كردەوە، بڕیارە بە بەشداری سەرۆكی دەیان وڵات و بە ئامادەبوونی ٧٠ شاندی بیانی ئەمڕۆ مەراسیمی سوێند خواردن و دەستبەكاربوونى مەسعوود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بەڕێوەبچێت.
دەشڵێن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران لە تارانی پایتەختى ئەو وڵاتە مەراسیمەکە بەڕێوە دەچێت.
لە سەرەتای ئەم مانگە گەڕی دوومی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بەڕێوەچوو، هەریەكە لە مەسعوود پزیشكیان و سەعید جەلیلی ڕكابەرییان لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە كرد، دواجار مەسعوود پزیشكیان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا و بوو بەسەرۆك كۆماری ئێران.