ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هەڕەشە لەئیسرائیل دەکات‌و دەڵێت، هاوشێوەی ئازه‌ربایجان‌و لیبیا، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌چینه خاکی ئیسرائیلیشەوە.
ئاوێنه: له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌شاری ڕیزا له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، "ئه‌و خاڵه‌ی توركیا له پیشه‌سازییه‌كانی به‌رگریدا پێی گه‌یشتوه، نابێت كه‌س فریو بدات، ئه‌گه‌ر توركیا زۆر به‌هێز بوایه، ئیسرائیل نه‌یده‌توانی ئه‌و كارانه بكات كه ئێستا له‌فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامیانده‌دات".
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی، "پێویسته زۆر به‌هێز بین بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌توانێت ئه‌م كارانه له‌فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامبدات".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هاوشێوەی چونە ناو قەرەباخ و لیبیا دەتوانن ئەوە دژی ئیسرائیلیش ئەنجامبدەن، "هیچ هۆکارێک نییە کە هێز نەنێرینە ناو خاکی ئیسرائیلەوە."
ئه‌ردۆغان راشیگەیاند، "تەنیا دەبێت ئێمە بەهێز بین بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوانە بهاوێژین. وەک ئەوەی کە ئێمە ئەمڕۆ هەموو قسەیەک دژی ئیسرائیل دەکەین، لەگەڵ ئەواندا هەموو بازرگانییەکمان ڕاگرتووەو پەیوەندییەکانمان پچڕاندووە."
پاش سەرهەڵدانی قەیران‌و شەڕی ناوخۆیی لەلیبیا، تورکیا بەهێزی سەربازیی دەستێوەردانی لەو وڵاتە کرد‌و لەدژی سوپای لیبیا لایەنگری لەحکومەتی نیشتمانیی لیبیا بەسەرۆکایەتیی فائێز سەرجا کرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و له‌مانگی كانونی دووه‌می 2020 دو كەشتیی جەنگیی توركی گه‌یشتنه كەنارئاوەكانی ته‌رابلوسی پایتەخت.
هه‌روه‌ها له‌مانگی ته‌مموزی 2020، هێزێكی سوپای توركیا بۆ پاڵپشتیكردن لەئازەربایجان لەدژی ئەرمەنستان‌و بەشداریكردنی لەمانۆرێكی سەربازی هاوبەش لەگەڵ ئازەربایجان گەیشتە ئەو وڵاتە، گه‌یشتنی هێزه‌كه دوای ئه‌وه‌ی هات كه له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ روبه‌روبونه‌وه له‌نێوان سوپای ئازه‌ربه‌یجان‌و ئه‌رمه‌نستان ڕویدا.