رۆژنامەیەکی تورکی پێشبینی دەکات مانگی داهاتوو سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی سوریا لە دەروازەی سنورری "کەسەب"ی لە نێوان هەردوو وڵات کۆببنەوە.
ئاوێنه: رۆژنامەی "تورکیا"ی نزیک لە حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە:" لە مانگی حوزەیراندا بەرپرسانی تورکیا و سوریا سێ جار کۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشار ئەسەددا".
سەرەتا شاری بەغدا وەک شوێنی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە پێشنیاز کرابوو، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە کۆبوونەوەکە لە مانگی ئاب و لە دەروازەی سنوری کەسەب لە نێوان تورکیا و سوریا بەڕێوەبچێت.