ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل لە هەر چالاکییەکی سەربازی کە لە لوبنان ئەنجامی بدات.
ئاوێنه: ناسڕ کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت:" ئیسرائیل ئاگاداردەکەینەوە لە هەر هێرشێک کە بیەوێت لە لوبنان و ناوچەکانی تر ئەنجامی بدات، هەر سەرکێشیەکی نەزانانەی ئیسرائیل ڕەنگە ببێتە هۆی فراوانبوونی ناسەقامگیری و جەنگی بەردەوام لە ناوچەکەدا".
ئەمەشی وت: ئیسرائیل دەبێت بەرپرسیاریەتی ڕەفتارە گەمژانەکانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و چاوەڕێی کاردانەوەی چاوەڕواننەکراو بکات لە بەرامبەردا.