مه‌سعود پزیشكیان، براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربون له عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران وه‌رده‌گرێت و وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێ سوێندی یاسایی ده‌خوات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕێوڕەسمی دەستبەكاربونی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران به ئاماده‌بونی رێبه‌ری باڵای ئێران و به‌رپرسانی وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌چو، كه ڕاستەوخۆ لە کەناڵە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانەوە پەخشكرا.
ئەو ڕێوڕەسمە لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی بە ئامادەبونی ڕێبەری باڵای ئێران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی وڵات و بەڕێوەچو، فەرمانی دستبەكاربون بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی دەركرا بە پشتبەستن بە مادەی (110) بڕگەی (9)ی دەستور.
لەو ڕێوڕەسمەدا وەزیری ناوخۆ ڕاپۆرتێک لەسەر پرۆسەی ئەنجامدانی خولی یەکەم و دوەمی 14هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران خرایەڕو، مەسعود پزیشكیان وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
پزیشكیان له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت حكومه‌تێكی بەهێز و خاوەن پشتیوانی گه‌ل دروستبكه‌ن.