كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشێکی موشەکی كرایه سەر بەرزاییەکانی جۆلان‌و 10 ئیسرائیلی کوژران. وه‌زری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت، حیزبوڵای لوبنان هێڵی سوری به‌زاندووه، له‌به‌رامبه‌ردا حیزبوڵا رەتیده‌كاته‌وه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامدابێت.
ئاوێنه: میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردۆته‌وه، لەهێرشێکی موشەکیدا بۆسەر شارۆچەکی مەجدەلشەمس له‌بەرزاییەکانی جۆلان کە لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە، 10 ئیسرائیلی کوژران‌و 34ی دیکە برینداربون، 17 لەبرینداران برینەکانیان سەختن.
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، هێرشەکە لەلوبنانەوە ئه‌نجامدراوه.
یسرائیل كاتس، وه‌زری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل حیزبوڵای لوبنانی به‌ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد‌و ڕایگه‌یاند، حیزبوڵا هێڵی سوری به‌زاند.
له‌به‌رامبه‌ردا حیزبوڵای لوبنانی رەتیکردەوە هێرشەکەی ئه‌نجامدابێت‌و رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانەی "هەندێ میدیای دوژمن" رەتدەکاتەوە کە باس لەبەئامانجکردنی مەجدەلشەمس دەکەن". دەشڵێت، "مقاوەمەی ئیسلامی هیچ پەیوەندییەکی بەروداوەکەوە نییە".