باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوتری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا و میشێل ئۆبامای هاوسەری، پشتیوانی خۆیان بۆ کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند، لەوبارەیەوە ئۆباما دەڵێت، "پێمانوایە هاریس دەبێتە سەرۆکێکی خەیاڵی بۆ ئەمریکا و پشتگیری تەواوی ئێمەی هەیە".
ئاوێنە: باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوتری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "سەرەتای ئەم هەفتەیە من و میشێل پەیوەندیمان بە كامالا هاریسی هاوڕیمانەوە كرد و پێمان وت، پێمانوایە دهبیته سەرۆکێکی خەیاڵی بۆ ئەمریکا".
ئاماژەی بەوەشكرد، كامالا پشتگیری تەواوی ئەوانی هەیە لەوساتە گرنگەی وڵاتەكەیان، هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە لە هەڵبژاردنی مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ئهمساڵدا سەردەکەوێت.
بهگوێرهی تۆڕی ههواڵی ئێن بی سی نیوز ئەمریکی، یاریدەدەرانی ئۆباما و هاریس باسیان لەوەكردوە، كە كامالا هاریس و باراك ئۆباما لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریكا بەیەكەوە دەردەكەون، بەڵام هێشتا وادەیەك دیارینەكراوە.