حەماس و فەتح و 14 لایەنی فەڵەستینی لەسەر حکومەتی دوای جەنگ رێککەوتن
  2024-07-23       519       

وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند کە رێککەوتنێک لە نێوان 14 کوتلەی فەلەستینی بۆ پێکهێنانی "حکومەتی کاتی  بەرەوەژەوەندی  نیشتمانی" بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لەدوای جەنگ كراوه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ته‌مموزی 2024، وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین لە میانی واژۆکردنی رێکەوتننامەکەدا  لە پەکینی پایتەختی چین وتی: "گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکە پێکهێنانی حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی کاتییە لەسەر بەڕێوەبردنی غەززە لە دوای جەنگەوە".

لەلایەکی ترەوە موسا ئەبو مەرزوق، رێبەری بزووتنەوەی (حەماس) لە چین رایگەیاند: بزووتنەوەکە رێککەوتنی "یەکێتی نیشتیمانی" لەگەڵ فەتح و لایەنە فەلەستینییەکانی دیکەی فەلەستینی واژۆ کردووە.

ئەبو مەرزوق وتی: "ئەمڕۆ رێککەوتنێک بۆ یەکگرتوویی  واژۆ دەکەین، دەڵێین رێگای تەواوکردنی ئەم گەشتە یەکێتی نیشتیمانییە، ئێمە پابەندین بە یەکێتی نیشتیمانییەوە و داوای ئەوە دەکەین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×