لەدوای کشانەوەی وەک کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، جۆ بایدن پشتگیریی خۆی بۆ کامالا هاریسی جێگری راگەیاند.
جۆ بایدن رایگەیاند، لەدوای هەڵبژاردنم وەک سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2020 باشترین بڕیار کە دابووم، دیاریکردنی کامالا هاریس بوو وەک جێگرم.
ئاشکراشیکرد، ئێستاش پشتگیری خۆم بۆ کامالا هاریس دەردەبڕم وەک کاندیدی حزبەکەمان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ، ئێستا کاتی ئەوەیە لەگەڵ دیموکراتەکان کار بۆ سەرخستنی ئەو و روخاندنی ترامپ بکەین.