جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكاو كاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، وازهێنانی خۆی لە كاندیدبون راگەیاندو دەڵێت"ئەوە لە بەرژەوەندی حزبەكەم و وڵاتدایە."
ئاوێنە: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، كەمێك لەمەوبەر لە نامەیەكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردۆتەوە، وتی، گەورەترین شانازی ژیانم ئەوە بوە كە سەرۆكی ئەمریكا بوم.
جۆ بایدن وتوشیەتی، "لە كاتێكدا مەبەستم بوم بۆ خۆكاندیدكردنم جارێكی دیكە هەڵبژێردرێمەوە، بەڵام پێموایە لە خزمەتی حزبەكەم و وڵاتەكەمدا كە دەسبەرداری كاندیدبونم ببم و تەنیا سەرنجم لەسەر ئەنجامدانی ئەركەكانم بێت وەك سەرۆك لەو ماوەیەی ولایەتەكەم كە ماوە."
وازهێنانی بایدن لە خۆكاندیدكردنی لەكاتێكدایە كە چوار مانگی دیكە ئەمریكییەكان دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژادنی سەرۆكی نوێی وڵات.
هەروەها وازهێنانەكەی بایدن لە پاش چەند هەفتەیەك لە گوشاری چڕی هاوڕێ دیموكراتەكانی دێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری كاندیدبون بێت.
جۆ بایدن لە نامەكەیدا وتویەتی، هەفتەی داهاتو لەبارەی دەستبەرداربونی لە خۆكاندیدكردن وتەیەك پێشكەش بە گەلی ئەمریكا دەكات.