هۆکاری کێشە تەکنیکییەکەی جیهان ئاشکرا بوو
  2024-07-19       437       

کۆمپانیای ئاسایشی ئەلیکترۆنی (کراودسترایک) هۆکاری دروستبوونی کێشە تەکنیکییە جیهانییەکە ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند، دابڕانێکی کاتی لە سیستمی مایکرۆسۆفت ڕوویداوە لەو کاتەی هەوڵی نوێکردنەوەی سیستمەکەیان داوە.

کراودسترایک بڵاویکردووەتەوە بەردەوامن لە چارەکردنی ئەو کێشەیەی له پڕۆگرامی مایکرۆسۆفت 365 ڕوویداوه کە بەهۆی نوێکردنەوەی سیستمی وێندۆزی ڕوویداوە، ئەمەش بووەتە هۆکاری لە کارکەوتنی سیستمی ویندۆز.

دەشڵێت:"نازانن دەتوانن لە ژێر باری خەرجی دارایی ئەو زیانە جیهانییە دەربچن کە بەهۆی چالاکییەکی کۆمپانیاکەیان (CrowdStrike) بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و وڵاتان کەوتووە یان نە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×