كۆمپانیای مایكرۆسۆف رایگەیاند، هۆكاری سەرەكی ئەو كێشە تەكنیكییە جیهانییەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان چارەسەر كرا كە بوە مایەی وەستانی كاری بەشێك لە فڕۆكەخانەكان و دامەزراوەكان لە جیهاندا.
ئاوێنە: كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، كێشە تەكنیكییە سەرەكییەكە چارەسەركراوە بەڵام هێشتا كاریگەری لەسەر هەندێك لە خزمەتگوزارییەكان دەبێت.
هاوكات بەڕێوەبەری كۆمپانیای كراودسترایك لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكی داوای لێبوردنی لەو هەمو ئەو كەس و لایەنانە كرد كە بەهۆی كێشەكەوە زیانیان بەر كەوتوە.
وتیشی، ئێمە كێشەكەمان دۆزییەوەو چارەسەرمان كرد.
لەبارەی ئەوەی چ كاتێك هەمو شتێك دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی، بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە وتی، رەنگە هەندێك كاتی پێویست بۆ بۆ ئەوەی سیستمەكان بەشێوەیەكی خۆبەخۆ دەكەونەوە كاركردنی ئاسایی.