لە شارۆچكەی سەراوانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان هێرشێكی چەكداری كرایە سەر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی ئێران و ئەفسەرێك كوژراو دو پۆلیس برینداربون.
ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی ئێران، درەنگانی شەوی رابردو، چەند چەكدارێك كە ئۆتۆمبێلێكی بیجۆیان پێ بوە لە شارۆچكەی سەراوان هێرشیان كردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس.
لە ئەنجامی هێرشە چەكدارییەكە، ئەفسەرێكی پۆلیس و دو پۆلیس برینداربون.
لەلایەكی دیكەوە، كەناڵی تەلەگرامی "حال وەش" كە هەواڵەكانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان روماڵ دەكات، لەبارەی ئەو هێرشەوە وتوە، هێرشكراوەتەوە سەر هێزەكانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و هێرشەكەش بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوە.
بەپێی ئەو كەناڵەی تەلەگرام، لەو هێرشەدا لانیكەم دو كەس كوژراون كە یەكێك بەرپرسی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران بوە لە سەراوان و هرەوەها سێ كەسی دیكەش برینداربون.