بایدن تووشی کۆرۆنا بووە
  2024-07-18       204       

کۆشکی سپی تووشبوونی جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکای بە نەخۆشیی کۆرۆنا راگەیاند.

کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووە لەکاتی گەشتەکەی دوێنێ چوارشەممەدا بۆ لاس فێگاس لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیدا.

هەر دوێنێ بایدن رایگەیاند، دوای ئەوەی پشکنینی کۆرۆنای بۆکراوە دۆخی تەندروستیی باشە، کاتێک چووە نێو فڕۆکەتایبەتەکەیەوە بەرەو ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی دێلاوێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “هەست بە باشی دەکەم”.

کرین جان بەیار، وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا رایگەیاند، بایدن لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتین دەکات و لەو ماوەیەدا لە ماڵەوە ئەرکەکانی جێبەجێدەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×