کچی محەمەد بن راشد ئال مەکتوم، حاکمی دوبەی، لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردوەتەوە، جیابونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی شێخ مانع بن محەمەد بن راشد ڕاگەیاند.
لە پۆستەکەیدا "مهره" کچی حاکمی دوبەی نوسیویهتی، "هاوسهری بەڕێز، بەو پێیەی سەرقاڵی کەسانی تریت، لێرەوە تەڵاقەکەمان ڕادەگەیەنم، من تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، وە تەڵاقت دەدەم، ئاگاداری خۆت بە، هاوسەری پێووت".
ئەو پۆستەی كاردانهوهی له پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا لەنێو فۆڵۆوەرەکانیدا لێکەوتەوە، بەتایبەتی کە ئاماژەی بە تەواوی وردەکاری و هۆکارەکانی پشت ڕاگەیاندنەکەی نەکردوە، کە تێیدا سێ جار جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی دوپاتکردوەتەوە.
میدیا ناوخۆییەکان لەنێویاندا خەلیج تایمز ئاشکرایانکردوە، ئەو دو هاوسەرە ئهنفۆڵۆوی یەکتریان کردوە و وێنە هاوبەشەکانیان سڕیوەتەوە، لەنێویاندا وێنەی هاوسەرگیرییەکەیان.
کچی حاکمی دوبەی و شێخ مانع بن محەمەد بن راشد لە مانگی (نیسان/4)ی ساڵی 2023 بە فەرمی هاوسەرگیرییەکەیان ڕاگەیاند، لە مانگی (ئایار/5)ی ساڵی 2024شدا منداڵێکی کچیان بو.
بەگوێرەی هەمان ڕۆژنامە، کچی حاکمی دوبەی شەش هەفتە لەمەوبەر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردوهتەوە و لەسەری نوسیویەتی، "ئێمە تەنها دو کەس".