جۆ بایدن مەرجی خۆی بۆ کشانەوە لە کاندیدی سەرۆکایەتی ئاشکراکرد
  2024-07-17       738       


جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، تەنها کاتێک دەستبەرداری کاندیدبوون دەبێت بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی، پزیشکێک داوای لێبکات.

جۆ بایدن لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، “تەنها کاتێک لە کاندیدبوونم بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکشێمەوە کە بە هۆی کێشەیەک لە تەندروستیمدا پزیشکێک داوام لێبکات بکشێمەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە بە دووری دەزانم دۆخەکە بگات بەو ئاستە، بەڵام ئەگەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە رووبدات، کامالا هاریس نەک تەنها جێگرەوەیەکی باشە بەڵكو دەتوانێت ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا”.

ئەم وتانەی بایدن لەدوای ئەو هەوڵانەی بەشێک لە ئەندامانی حزبەکەی دێن بۆ کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی، بە تایبەت پاش بەڕێوەچوونی یەکەمین دیبەیتی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی هاوسەری.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×