ئا: ئاوێنه
هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکەکانی ئەمریکا بابەتێکی نوێ نییە، بەڵکو مێژویەکی درێژی هەیەو لەکۆی 46 سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکان ژمارەیەکیان هەوڵی تیرۆرکردنیان دراوە، چوار لەو هەوڵانە سەركەوتو بون، دواین هەوڵی تیرۆركردن تەقەكردن بون لەدۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشوو كاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێستای ئەمریكا.
یهكهم، ئەبراهام لینکۆڵن:
شازدەهەمین سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە 14ی نیسانی ساڵی 1865 لەکاتی بەشداریکردنی لەشانۆیەک لەواشنتۆن دی سی تەقەی لێکراو بەهۆی سەختی برینەکەیە ڕۆژی دواتر گیانیلەدەستدا.
دووهم، جەیمس ئەی گارفیڵد:
بیستەمین سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە 2ی تەمموزی 1881 لەوێستگەیەکی شەمەندەفەر لەواشنتۆن دی سی تەقەی لێکرا، بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک لەکۆشکی سپی مایەوە تا چارەسەر وەربگرێت، بەڵام لە 19ی ئەیلولی 1881 بەھۆی ھەوکردنو خوێنبەربونەوە گیانیلەدەستدا.
سێیهم، ویلیام مەکینلی:
بیستو پێنجەمین سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە 6ی ئەیلولی 1901 لەگۆڕەپانێکی شاری بوفالۆ لەویلایەتی نیویۆرک تەقەی لێکرا لە 14ی ئەیلولی 1901 بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
چوارم، جۆن ئێف کەنەدی:
سیو پێنجەمین سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە 22ی تشرینی دووەمی 1963 لەکاتی تێپەڕبونی كاروانی ئۆتۆمبێلهكانی سەرۆکایەتی بەناو ئاپۆڕای جەماوەردا لەیەکێک شەقامەکانی شاری داڵاس لەویلایەتی تەکساس، تەقەی لێ کراو تیرۆر کرا.