تڕەمپ نیازی بوو چی ئاشکرا بکات؟
  2024-07-14       891       

چی ڕوویدا ئەمڕۆ لەپەتڵەر پەنسیلفانیا ؟

تڕەمپ نیازی بوو چی ئاشکرا بکات

شکستی تیمی پاراستنی تڕەمپ یان پیلانی کوشتنی!

کامەران کوردی - ئەمریکا

لەهیچ پڕۆتۆکۆڵێکی سەلامەتی‌و پاراستندا شتی وا نەبووە تەقەکەر 137 مەتر دور بێت لەکاندیدی سەرۆکایەتی‌و سەرۆکی پێشوی وڵاتی ئەمەریکاوە لەسەر سەقفی باڵەخەنەیەک (بڕوانە وێنەی یەکەم). نزیکترین سەربان‌و باڵەخانە ڕاستەخۆ لەشوێنی وەستان‌و قسەکردنی تڕەمپەوە.

شتی وا لە دەفتەری هیچ دەزگایەکی ئاسایشدا نەبووەو هەرگیز ناکرێت شتی وا بەهەڵە ڕوبدات.
چونکە هەموو سەربان‌و باڵەخانەیەک پێش گەیشتنی سەرۆک‌و کاندیدی سەرۆکایەتی پاک دەکرێتەوەو قەناس بەدەست دائەنرێت.

ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا تەنها بەموعجیزەیە کە تڕەمپ ڕزگاری بوو، تەنها بەچەند ملیمەترێک ڕزگاری بوو و سەری نەتەقا.
8 فیشەک تەقێندراوەو کەسێک کوژراوەو 2 کەسیش زۆر بەسەختی بریدار بون، بەڵام تڕەمپ ڕزگاری بوو بەچەند ملیمەترێک سەری نەپێکاو فیشەکێک بەر گوێچکەی ڕاستی کەوتووە.

ڕۆژانێکی زۆر سەخت لەبەردەماندایە، بەڵام دەوڵەتی قوڵ لەکێشەی قوڵدایە.

وەختی خۆشی جان کەنەدی بەڵێنی کۆتایهاتنی جەنگی فێتنامی داو کوشتیان، تڕەمپیش بەڵێنی کۆتایهاتنی شەڕو جەنگی ڕوسیا - ئۆکرانیاو غەزەی دا، بۆیە ئەمڕۆکە هەوڵی تیرۆرکردنی درا.

وە بڕیاربو ئەمڕۆ تڕەمپ ناوی جێگیرەکەی ڕابگەیەنێت بەڵام لێیانتێکدا، ڕۆژی دوشەممە لەکۆنگرەی کۆماریەکاندا ڕایدەگەیەنێت. 

هەر بۆ زانیاریش، ماوەی چەند مانگێکە تیمی سەرۆکایەتی تڕەمپ داوای ڕەسمی زیادکردنی سێکرت سێرفیان کردووە بەڵام ئیدارەی کۆشکی سپی‌و هۆملاند سیکورتی ڕەتیان کردۆتەوە پاڕێزگاری زیاتر بۆ تڕەمپ دابین بکەن (ئەمە زانیاریە نەک لێکدانەوە). 

بۆیە دەبینین باراک ئۆباماو هەموو بەرپرسابی باڵای دیموکرات بەکەمال هاریسەوە هەمان قەوان لێئەدەن کە توندوتیژی جێگای نیەو نابێتەوە لەساحەی سیاسی ناوخۆی وڵاتدا، لەکاتێکدا چەندین ساڵە خۆیان‌و میدیاکانیان تڕەمپ بەمەترسی‌و هەڕەشە بۆ سەر پڕۆسەی دیموکراسی وێناو پێناسە ئەکەن. بەڵام ئێستا ئەیانەوێت ئەستۆی خراپیان پاک بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×